وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هەر کاتێک دەست گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە”.
ئەو دوو وەزارەتە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێن: زۆربەی كێشە تەكنییەكانی داناگاز چارەسەر كراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە
زۆربەی كێشە تەكنییەكانی داناگاز چارەسەر كراوە و هەر کاتێک دەست گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە.
ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا بە سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و راوێژكاری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، کە زۆربەیان كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا. هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتیانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
