spot_imgspot_img

کێبڕکێی تابلێتەکان لە 2025: ئایپاد پرۆ vs گالاکسی تاب ئێس 11

لە کەرتی تابلێتەکاندا، ململانێی نێوان “سامسۆنگ” و “ئاپڵ” بەردەوامە. سەرەڕای لێکچوونی ڕووکەش، جیاوازییە گەورەکان لە تایبەتمەندییە ناوەکییەکاندا هەن کە دیاری دەکەن کام تابلێت بۆ کام بەکارهێنەر گونجاوترە.

 قەبارە و دیزاین

سامسۆنگ: بژاردەی فراوانتر پێشکەش دەکات بە 4 قەبارەی جیاواز، لە 11.9 ئینچەوە تا 14.6 ئینچ (Galaxy Tab S11 Ultra)، ئەمەش بژاردەیەکی گەورەی دەستکەوتنی شاشەی گەورەتر دەدات. تایبەتمەندیی ناوەکیی وەشانە جیاوازەکان جیاوازن (بەتایبەت پرۆسێسەر).

ئاپڵ: پابەندە بە 2 قەبارەی سەرەکی (11 و 13 ئینچ). خاڵی بەهێزی ئەوەیە کە لە هەموو قەبارەکانی هەمان مۆدێلدا، هەمان پرۆسێسەر و ڕام بەدەست دەهێنیت، کە جێگیریی کارایی مسۆگەر دەکات.

دیزاین: هەردووکیان دیزاینێکی باریک و کوالیتیی دروستکردنی پێشەنگ و لێکچوویان هەیە.

 کوالێتی شاشە و ئەزموونی بینین

  • سەرکەوتن بۆ سامسۆنگ: سامسۆنگ پشت بە شاشەی Dynamic AMOLED دەبەستێت بە ڕێژەی درێژی بۆ پانیی 16:11. ئەمە ئەزموونێکی بینینی سینەمایی ناوازە و ڕەنگی واقیعیتر دەدات و باشترە بۆ فرە-ئەپڵیکەیشن (کردنەوەی چەند بەرنامەیەک بەیەکەوە) لەسەر شاشە گەورەکان.

  • ئاپڵ: شاشەکانی “ئایپاد پرۆ” ڕێژەی چوارگۆشەیی زیاتریان هەیە (4:3)، کە لە ڕووی کوالێتیی ڕەنگ و گونجاندنی لەگەڵ فرە-ئەپڵیکەیشن (Multitasking) بەراورد بە “سامسۆنگ ئوڵترا” کەمترە.

کارایی پرۆسێسەر و سیستەمی کارپێکردن

  • سەرکەوتن بۆ ئایپاد پرۆ: “ئایپاد پرۆ” بەشێوەیەکی بەرچاو لە پرۆسێسەرەکانی “سامسۆنگ” (کە لە MediaTek و بۆ مۆبایلەکان تەرخانکراون) باشترە.

    • ئایپاد پرۆ پرۆسێسەرەکانی M5 (کە بۆ لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکان دروستکراون) بەکاردەهێنێت و نمرەی زۆر بەرز لە تاقیکردنەوەکانی کاراییدا بەدەست دەهێنێت (بۆ نموونە، 3720 لە GeekBench 6 لە بەرامبەر 2111 بۆ Galaxy Tab S11 Ultra).

  • سیستەم:

    • ئاپڵ: سیستەمێکی تایبەت بە “ئایپاد” (iPad OS) پێشکەش دەکات کە توانای بەڕێوەبردنی ئەپڵیکەیشنی پیشەگەری و جۆراوجۆری زیاتری هەیە.

    • سامسۆنگ: سیستەمی “ئەندرۆید”ی لەسەرە کە بە گشتی وەشێنێکی گونجێنراوی سیستەمی مۆبایلەکانە، و لە ڕووی توانای بەکارهێنانی پیشەگەرییەوە لاوازترە.

 کێ براوەی کۆتاییە؟

براوەیەکی ڕوون نییە؛ هەڵبژاردنەکە بەندە بە پێداویستیی بەکارهێنەر:

  • هەڵبژاردنی ئایپاد پرۆ: ئەگەر پێویستیت بە بەهێزترین کارایی پرۆسێسەر، سیستەمێکی جێگیر و لێهاتوو، و باشترین ئەزموون بۆ کاری پیشەگەری بێت.

  • هەڵبژاردنی گالاکسی تاب ئێس 11 ئوڵترا: ئەگەر پێویستیت بە گەورەترین شاشە، باشترین کوالێتیی ڕەنگ و سینەمایی، و ئەزموونی بینین بێت.

تێبینی گرنگ: ئەگەر مۆبایلەکەت (ئایفۆن یان گالاکسی) سەر بە یەکێک لەم کۆمپانیایانە بێت، ئەوا گونجاندنی ئامێرەکان وایەرلێدەکات کە هەڵبژاردنی تابلێتەکەی ئەو کۆمپانیایە باشتر بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە