spot_imgspot_img

زیانی وەستاندنی غاز ئاشکرا کرا

ڕێکخراوی روانگەی وزەی کوردستان خەملاندن بۆ زەرەر و زیانەکانی کێلگەی گازی سرووشتی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت”زیاتر لە ۹.٥ ملیۆن دۆلار تەنها زیانی وەستانی بەرهەمهێانی کێلگەکەیە”.

ڕێکخراوی روانگەی وزەی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،  بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێلگەی کۆرمۆرەوە زیاتر لە دوو ڕۆژە کێلگەکە لە بەرهەمهێنان وەستاوە بەمەش بە خەملاندنی رێکخراوی ڕوانگەی وزەی کوردستان زیاتر لە ۹.٥ ملیۆن دۆلار تەنها زیانی وەستانی بەرهەمهێانی کێلگەکەیە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، رۆژانە لە کێلگەکە ٥۳٠ مقمق گازی سرووشتی بەرهەمهێنان هەبووە و نرخی یەک مقمق ٥٠٠٠$ دۆلارە، کە دەکاتە ۲٦٥٠٠٠٠$دوو ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دۆلار بۆ هەر رۆژێک، کێلەگەکە رۆژانە ۱٥۸٠ تۆن گازی شل LPG بەرهەمی هەبووە هەر تۆنێک گازی شل بە ٥٠٠ $ دۆلارە ۷۹٠٠٠٠$ هەزاردۆلار دەکات، رۆژانە زیاتر لە ۲۲٠٠٠ هەزار بەرمیل کۆندێسەیت بەرهەمی کێلەگەکەیە کە نرخی هەر بەرمیلێک ٦۳$ دەکاتە ۱۳٦۸٠٠٠$ یەک ملیۆن و سێ سەد شەست و هەزار دۆلار بۆ هەر رۆژێک، هەر بەهۆی هێرشەکەوە کە بەر تانکی کۆگای کۆندێنسەیت کەوتووە کە نزیک بە نیوەی تانکەکە ماددەی کۆندێنسەیت تێدابووە، ئەم برەش دەکاتە ۸٠ هەزار برمیل و نرخی هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە ٦۳$ دۆلارە ئەم زیانەش بە بەهای زیاتر لە ٥.٠٤٠٠٠٠$ پێنج ملیۆن و چل هەزار دۆلار دەخەملێندرێت.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، هێرشەکە یەکێک لە گەورەترین تانکی کۆگاکانی کردۆتە ئامانج کە توانای کۆگاکردنی زیاتر لە ۲٥،٤٤٠م۳ (۱٦٠،٠٠٠ بەرمیل) ماددەی هەبووە وە زەرەر بەر بەشێک لە هێلەکانی بۆری و پەمپەکانی کێلگەکە کەوتووە، کە ئەم زیانەش بە بەهای زیاتر لە ٥$ ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

کۆی گشتی زەرەر و زیانەکان لەساتی هێرشەکەوە تا ئەمرۆ بە زیاتر لە ۲٠$ ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت ،جگە لە تێچووی ساتی روودانی ئاگرەکە و کوژاندنەوەی و ئەو خەرجیانەی پێویستە بۆ دووبارە دەستکردن بەکارکردنەوە لە کێلگەکە.

رێکخراوی_روانگەی_وزەی_کوردستان بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت و گاز

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە