spot_imgspot_img

دارستانەکانی ئەفریقا لە گەنجینەی هەڵمژینی کاربۆنەوە بۆ سەرچاوەی کاربۆن

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە دارستانەکانی کیشوەری ئەفریقا لە گەنجینەیەکی هەڵمژەری کاربۆنەوە گۆڕاون بۆ سەرچاوەیەکی کاربۆن، ئەمەش دووپاتی پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەکاتەوە بۆ ڕزگارکردنی جێگیرکەرە سروشتییە گەورەکانی کەشوهەوای جیهان.

توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئەم گۆڕانە جێگەی نیگەرانییە، کە لە ساڵی 2010ەوە ڕوویداوە، بەو واتایە دێت کە سێ ناوچە سەرەکییەکەی دارستانە باراناوییەکانی سەر زەوی، کە بریتین لە دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئەمریکای باشوور، دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و دارستانەکانی ئەفریقا، لەوەی هاوپەیمانێک بن لە بەرەنگاربوونەوەی داڕمانی کەشوهەوادا، بوونەتە بەشێک لە کێشەکە.

  • لێرەدا چەند خوێندنەوەیەک هەن سەبارەت بە لێکەوتەکانی لەناوبردنی دارستانەکان:

    • لێکۆڵینەوەیەک: لەناوبردنی دارستانەکان مەترسیی لافاو بە 8 ئەوەندە زیاد دەکات.

    • لێکۆڵینەوەیەک: لەناوبردنی دارستانەکان لە ئەمازۆن دەبێتە هۆی وشکەساڵی زیاتر.

    • لێکۆڵینەوەیەک: لەناوبردنی دارستانەکان لافاو دەگۆڕێت بۆ کارەسات.

بە وتەی شارەزایان، چالاکییەکانی مرۆڤ هۆکاری سەرەکیی کێشەکەن، چونکە جووتیاران – بەتایبەت کۆمپانیا گەورەکان – پرۆسەی لابردنی درەختەکان بۆ دەستەبەرکردنی پانیاتت  زەویی زیاتر ئەنجام دەدەن. هەروەها پڕۆژەکانی ژێرخان و کانزاکاری زیان بە سەوزایی دەگەیەنن، جگە لەوەی گەرماکەرانی جیهانی کە بەهۆی سووتاندنی غاز و نەوت و خەڵوزەوە دروست دەبێت، نەرمی و توانای ژینگە دەشێوێنێت یان دەبێتە هۆی داڕمانی.

زانایان بۆیان دەرکەوتووە، کە لە نێوان ساڵانی 2010 و 2017دا، دارستانەکانی ئەفریقا نزیکەی 106 ملیار کیلۆگرام لە بارستەی زیندەوەران (biomass) ساڵانە لەدەستداوە، کە بە نزیکەیی کێشی 106 ملیۆن ئۆتۆمبێلە. دارستانە گەڵا پانەکانی شێداری ناوچە گەرمەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ماداگاسکار و بەشێک لە ڕۆژئاوای ئەفریقا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 ژمارە گرنگەکان

  1. ڕووبەری دارستانەکان لە ئەفریقا نزیکەی 6.5 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، کە 21.8%ـی ڕووبەری وشکانی کیشوەرەکە پێکدەهێنێت.

  2. دارستانەکانی حەوزی کۆنگۆ دووەم گەورەترین ڕووبەری دارستانی ئیستواییە لە جیهاندا، دوای ئەمازۆن، و گەورەترین ڕووبەری دارستانە لە ئەفریقا، کە نزیکەی 3.7 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە درێژدەبێتەوە.

  3. توێژینەوەکە لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لە چەند زانکۆیەک لە بەریتانیا ئەنجامدراوە. بە بەکارهێنانی داتا و تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێر (Machine Learning)، گۆڕانکارییەکانی بڕی کاربۆنی هەڵگیراو لە درەخت و ڕووەکە دارینەکاندا بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەک بەدواداچوون کراوە.

  4. لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە لەدەستدانی دارستانەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دوای ساڵی 2010ەوە بووەتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی، بەجۆرێک کە دارستانەکانی کیشوەرەکە زیاتر دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەخەنە ناو بەرگەهەواوە.

لێکۆڵەران دەڵێن کە ئەنجامەکان پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە دەردەخەن بۆ وەستاندنی لەدەستدانی دارستانەکان، چونکە ئەگەرنا جیهان مەترسیی لەدەستدانی یەکێک لە گرنگترین گەنجینە سروشتییەکانی کاربۆنی لەسەرە.

 سییەکانی جیهان لە مەترسیدان

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەرازیل دەستپێشخەریی “تەلارەکەی دارستانە ئیستواییەکان بۆ هەتاهەتایە”ی ڕاگەیاندووە، کە ئامانجی کۆکردنەوەی 120 ملیار دۆلارە بۆ پاراستنی دارستانەکان لە ڕێگەی پێدانی پارە بە وڵاتان لە بەرامبەر دەستنەدان لە دارستانەکانیان، بەڵام تا ئێستا تەنیا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتان وەبەرهێنانیان لە دەستپێشخەرییەکەدا کردووە.

پرۆفیسۆر هایکۆ بالزتەر، نووسەری سەرەکی و بەڕێوەبەری پەیمانگای داهاتووی ژینگە لە زانکۆی لێستەر، دەڵێت کە توێژینەوەکە گرنگیی فراوانکردنی پڕۆژەی دارایی دارستانە ئیستواییەکانی جیهان و دانانی گەرەنتی باشتری بۆ پاراستنیان پیشانداوە.

پێش 4 ساڵ، لە کۆنفرانسی لایەنەکان (COP26) لە گلاسگۆ، سەرکردەکانی جیهان نیازی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە لەناوبردنی دارستانەکان لە سەرانسەری جیهاندا تا ساڵی 2030 ڕاگەیاند، بەڵام بە وتەی شارەزایان، پرۆسەکە بەشێوەیەکی پێویست بەڕێوە ناچێت.

بەپێی توێژینەوەکان، ئەفریقا نزیکەی 4 ملیۆن هێکتار دارستان ساڵانە لەدەست دەدات، کە نزیکەی دوو ئەوەندەی تێکڕای جیهانییە لە نێوان ساڵانی 2010 و 2020، و بەرزترین ڕێژەیە لە جیهاندا.

هەڵسەنگاندنی سەرچاوە دارستانییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی لەناوبردنی دارستانەکان لە جیهاندا گەیشتووەتە نزیکەی 10.9 ملیۆن هێکتار ساڵانە لە ماوەی نێوان 2015 بۆ 2025.

ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵانی پێشوودا کەمترە، بەڵام هێشتا زۆر بەرزە، بەهۆی فراوانبوونی کشتوکاڵی، بە تایبەت بەرهەمەکانی سۆی بین، زەیتی خورما، و قاوە، هەروەها بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ گۆشت، جگە لە ئاگرکەوتنەوەی سروشتی یان دەستکردی دارستانەکان.

دارستانەکان 31%ی ڕووبەری وشکانی دادەپۆشن، و نزیکەی 296 گێگا تۆن کاربۆن هەڵدەگرن، کە شوێنی زۆربەی فرەجۆریی زیندەیی وشکانی جیهانە، و سوودی ئابووری و ژینگەیی دەستەبەر دەکەن، و وەک قەڵغانی ژیانی گرنگ دژی بارودۆخی کەشوهەوای سەخت کاردەکەن، وەک زریان و لافاوەکان.

شارەزایان و چالاکوانانی ژینگە هۆشداری دەدەن کە زیادبوونی لەناوبردنی دارستانەکان کە کۆمپانیا جیهانییە گەورەکانیش لە کەرەستەکانی وەک کشتوکاڵ، خۆراک، کاڵا لوکسەکان، و دارستانەکان لە ڕێگەی زنجیرەی دابینکردنی خۆیانەوە ئەنجامی دەدەن، وا دەکات ئامانجەکانی وەستاندنی قەیرانی کەشوهەوا و وەستاندنی ئەو زیانە گەورانەی کە بە ژیانی کێوی لە سەرانسەری جیهاندا دەگەن دوورتر ببنەوە.

سەرچاوە: گاردیان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە