شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری ڕاگەیاند و دەڵێت”لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکان بەفر دەبارێت”.
شاڵاو هیدایە، شارەزای بواری کەشناسی بە خەڵك-ی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین زۆربەی ناوچەکان و بەفریش بەشێکی ناوچە شاخاویه سنوریە بەرزەکان دەگرێتەوە، و پێشبینی دەکرێت لە بەرواری 30 و 1 ی 12ـی ناوچە جیاوازه کانی هەرێم بکەونە ژێر کاریگەری نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاستەوە کە باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، بەڵام بڕی بارانەکە بەگشتی باش نیەو بەزۆری ڕێژەکەی کەمەو لەهەندێ شوێنی ناوچەی شاخاوی بەتایبەتی ئەگەری هەیه ڕێژەکە زیاتر بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کاریگەری شەپۆلەکە سبەی یە کشەممە سەرەتا داخڵی ناوچەکانی شەنگال و موسڵ و تەلەعفەر دەبێت دواتر درێژ دەبێتەوە بەرەو بادینان و سنووری هەولێر و ڕاپەرین و کۆیە و ئینجا سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێکی گەرمیان، تاکاتە جیاوازەکانی شەو ئەو ناوچانەی ناوبران دەیان گرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژی دواتریش دووشەممە کاریگەری بەردەوام ده بێت هەندێ کات لەناوچە جیا جیاکان و بەزۆری ناوچەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم، بۆ بەرواری 2ـی 12 کەش و هەوا سەقامگیر دەبێتەوە بەگشتی جگە لەهەندێ شوێنی کەمی ناوچەی سنوووری شاخاوی بادینان ئەگەری ڕێژنەی لاوازو کەم دەمێنێت.
ڕوونیشیکردەوە، لەم شەپۆلەدا لەهەندێ ناوچە ئەگەری ڕوودانی هەورەبروسکە هەیە و خێرایی باش زیاتر لەسەرخۆیە و پلە کانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە 2 تا 3پلەی سیلیزی، بەفر لەبەرزی 2000 مەتر بۆ سەرەوە ئەگەری بارینی هەیە بەڵام ڕێژەکەی کەمە .
جەختیشیکردەوە، ئەو سیستەمە تەڕو داباراناویە زۆر باشەی کە پێشتر باسمان کرد لە ئارادایه، و بەرە و جێگیر بووونه لە کۆتای ئەم هەفتەیه کاریگەریە سەرەتایە کانی دەردەکەوێت و بۆ ناو هەفتەی داهاتوو قوڵ دەبێتەوە بارانی پەڵەی سەرتاسەری و لافاویشی پێوەیە، کەسەرچاوەکەی دەریای سوور و ناوەڕاستە.
