سەرۆکی ئەمریکاا لە پەیامێکدا داخستنی تەواوەتی ئاسمانی ڤەنزوێلای ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە تەواوی بوارە ئاسمانییەکانی سەر ڤەنزوێلا و دەوروبەری بە تەواوی دادەخرێن.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی “تروث سۆشیال” (Truth Social)ـی خۆی نووسیویەتی”بۆ هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، فڕۆکەوانەکان، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچییەکانی مرۆڤ، تکایە بوارە ئاسمانییەکانی سەر ڤەنزوێلا و دەوروبەری بە تەواوی داخراو دابنێن”.
پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، ئاژانسی “تاس” (TASS) ڕایگەیاندبوو، کە ئیسپانیا و پۆرتوگال ئامۆژگاریی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی وڵاتەکانیان کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەسەر بوارە ئاسمانییەکانی ڤەنزوێلادا نەفڕن.
