spot_imgspot_img

مۆلیدە ئەهلییەکان لەمڕۆوە دەست بەکار دەکەنەوە

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئێمەی راسپاردووە کە لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار بە مۆلیدەکان بکەین.

باسی لەوەشکردووە: تا ئاسایبوونەوەی دۆخی كارەبا بەمشێوەیەی ئێستا كار بەمۆلیدەكان دەكەین.

بەپێی بڕیارەکە، لەکاتژمێر ٤ ی ئێوارە بۆ ١٢ شەو مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن هاوشێوەی رابردوو دەبێت هاووڵاتیان خۆیان پارەکەی بدەن.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر گرفت بۆ کارەبای نیشتمانی دروستبووە و هاووڵاتییان رۆژانە چەند کاتژمێرێکی کەم کارەبایان پێدەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە