spot_imgspot_img

خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نۆی بڵاوکردەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: سبەینێ یەکشەممە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەم، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ئەوەشی وتووە: بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەینێ، لەکاتی دوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەندراو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە