وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کرد کە بڕەکەی 943 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاسگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بڕیارە دوای ئەنجامدانی رێکارەکان سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا تەواوی مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.
