کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەشێوەی پچڕ پچڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان وە هەندێ ناوچەی جیا جیا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی.
