spot_imgspot_img

بەرهەمی ناتەبایی ناو ماڵی کورد و لێکەوتەکانی

عومەر عەلی هێرۆیی

هێرشی شەوی چوار شەممەی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ و کارەبای نیشتیمانی ٢٤ کات ژمێری لەئەنجامی چی رووی دا؟ کە ئەو ڕووداوە کاردانەوەی زۆری میدیایی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە دوژمنانی کورد بەتایبەت بەپلەی یەکەم لەبەرامبەر کابینەی نۆیەمی (مەسرور بارزانی) لە بەر قەرار بوونی ئەمن و ئاسایشی نیشتیمانی و جێبەجێ کردنی دەیان پڕۆژەی جۆراو جۆری خزمەت گوزاری و رووناکی و ئاو و ئاوەدانی و خۆڕاگری و وەستانەوە لە بەرامبەر پلانی دووژمنان لە هەرێمی کوردستان بێگومان بۆتە کابووس و تارمایی لە هزری دوژمنان و ناحەزانی ناو خۆیی بە تایبەت هەرێمی و گرووپە میلشیا لە یاسا دەرچووە کانی حەشدو بەرەی مقاوەمەی ئێرانی بە دڵنایی زۆری دووژمنەکانی ئەو ئەزموونە بەژمارە پێوانە ناکرێت.

تا ئێرە نۆرماڵ و ئاساییە چونکە ئەوە پیشەی هەمیشەیی دووژمنە لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر کردن و جێگای سەرسوڕمانە کورد لە پێناو سەر بەخۆ بوون و بە دەست هێنانی سەرجەم ماف و ئازادیەکان بە درێژایی زیاتر لە سەد ساڵ خەبات و قوربانی دان هەر لە ڕوو بە ڕوو بوونەوەی کارەساتی ئەنفال و کیمیایی و زیندە بە چال کردنی سەدان هەزار ڕۆڵەی ئەم خاکە و خاپوور کردنی زیاتر لە چوار سەد و پەنجا هەزار گوندی کوردستان و پێشکەشکردنی سەدان هەزار شەهید و کەم ئەندام بوونی دەیان هەزار ڕۆڵەی بە ئەمەکی ئەم کوردستانە بە ئینتیمای جیاوازەوە لە سەرجەم حیزب و لایەنەکانی کوردستان.

هەموو ئەو مێژووە پر کارەسات و رابردووە خوێناویەی کە لە پێناوی ئازادی و کوردایەتی و ئەو خاک و ئاوە دا دراوە لێمان دەخوازێت ئەبێ یەک ڕیز و تەبا بین. بەڵام ! خەریکە هەمووی بکرێتە قوربانی ململانێی سیاسەتی چەوتی نا شەریفانە لێـدوانـی زبری بەرپرسانـی نا بەرپرس و دوور لە ئەتەکیەتی سیاسی و لە بەرچاو نەگرتنی پرنسیپی هەڵبژاردن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق.

بەداخەوە بارودۆخەی ئاڵۆزتر کرد و زەمینەی زیاتر بۆ دوژمنان و ناحەزانی کورد ڕەخساند کە خۆیان بخزێننە ئەو بەینە بەهێرش کردنە سەر کێڵگەی کۆڕمۆر ئامانج بپێکن، بە لاواز کردنی سەقام گیری و ئابووری و ڕوناکی هەرێم و لە لایەکی تر برایەتی و شیرازەی ناو ماڵی کوردی بەرەو پەرتەوازە بوونی زیاتر ببەن.

بۆیە پێویستە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنەوە لە پێناو لە گۆڕنانی خەونی دوژمنان و بە لەبەر چاوگرتنی ئاواتی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدان و ئەو هەموو و خەبات و ڕابردووە تاڵە زەروورە.

لە پێناو چارەسەر کردنی سەرجەم گرفت و ئاریشە سیاسی و نەتەوەیی و ئابوریەکان هتد.. لە نێوان

هەرێم و بەغدا و هەروەها لە پێناو ڕیکخستنەوەی ناو ماڵی کوردی پێویستە واز لە هەندێ پۆست و عینادی سیاسی بهێنن، هەرێمەکەمان وا دەخوازێ لە سەریەک مێزی گفتوگۆ دابنیشن بە یە ئاراستە رێگری لە پێشێلکاریەکانی دووژمنان دژ بە قەوارە و بەرە و پێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان بگرن و زەرورە بە یەک تیم و یەک ئاراستە بچنە بەغداو لەگەڵ شیعەو سوننە بۆ چارەسەری کێشە ئابوری و سیاسی نەتەوەییەکانی کورد و بە دەست هێنانی مافە زەوتکراوەکانی هەرێم گفتوگۆ بکرێت ، و بەشداری لە تەشکیلە و پرۆسەی بنیات نانەوەی عێراق بکرێت و پێویستە هەرچی زووە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن تەشکیل بکرێنەوە، چونکە هاونیشتیمانیان و شەقامی گشتی کوردی زۆرماندووە،لەوەزیاتر بەرگەی نەهامەتی و دوو بەرەکی و نەبوونی مووچە و برسیەتی ناگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە