spot_imgspot_img

فارس عیسا: هەوڵ دەدەین نەهێڵین هیچ مووچەیەک بفەوتێ

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دڵنیایی دەدات لەوەی “کار دەکەن بۆئەوەی ئەو مووچانەی ماون، لە داهاتوودا بدرێن و نەفەوتێن”.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لەسەر هێڵە لەگەڵمان بۆ پرسی مووچە. دانوستاندن بەردەوامە و ئێمە هەموو پابەندییەکانمان جێبەجێ کردوون.”

لەبارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، فارس عیسا وتی، پێویست بوو چوار شەممە یان پێنج شەممە بگات، بەڵام “پشتیوان بە خودا، یەک شەممە یان دوو شەممە دەگات.”

لە عێراق مووچەی مانگی 10 و بەشێکی مانگی 11ش خەرجکراوە. سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا وتی، “کار بۆ ئەوە دەکەین مووچەکانی دیکەش نەفەوتێن. یاسای بودجە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم کارایە، ئەگەر مامەڵەی سیاسیمان لەگەڵ نەکەن، ئەوا مووچەکان نافەوتێن.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە