spot_imgspot_img

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ حاجییانی كوردستان دەربارەی كاتی مووچە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات، کە ناویان دەرچووە بۆ فەریزەی حەج سوود لەو کاتە وەربگرن کە بانکەکان هێشتا دەستیان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە، چونکە لە ئەگەری دابەشکردنی مووچە لە سەرەتای ئەو هەفتەیە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بانکەکان دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو كەسانەی ناویان بۆ گەشتی حەج دەرچووە دەڵێت: تاوەکوو ئێستا ٣٦٢٥ کەس پارەیان داوە و مامەڵەیان تەواو کردووە و نزیکەی ١٢٦٥ حاجیش ماون، کە دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە.

دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی مامەڵەیان نەکردووە لە سبەی رۆژی شەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە و بانکەکان بکەن تاوەکوو تووشی قەرەباڵغی نەبن و مامەڵەکانیان دوا نەکەوەێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە بڕیاربوو لە ٢٧/١١/٢٠٢٥ دوا وادەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان بێت، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بە پیێ فەرمانی وەزاری تاوەکوو ٤/١٢/٢٠٢٥ وادەکە درێژ کرایەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە