spot_imgspot_img

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەنرا

 

بەبۆنەی ڕۆژی “سەركەوتن”ەوە لە تەواوی عێراق ڕۆژێك كرا بە پشوو، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری لێ‌ نەداوە.

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی عێراق، كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، ڕۆژی چوار شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2025 دەوامی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگیرێت و پشوو دەبێت، ئەوەش بە بۆنەی ڕِۆژی سەرکەوتن.

ڕۆژی 10ی 12ی هەموو ساڵێك بە “ڕۆژی سەركەوتن” بەسەر داعش لە عێراق دیاری كراوە و بەو هۆیەوە پشووی فەرمییە.

ساڵی ڕابردوو لە هەرێم ئەو رۆژە نەکرا پشوو، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵ بەهۆی پەسەند كردنی خشتەی پشووە فەرمییەكانەوە لە عێراق، كە چەند بۆنەیەكی كوردیش كراوە بە پشوو تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ حكومەتی هەرێمیش ئەو ڕۆژە دەكات بە پشوو یان نا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە