وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەكانیان بهێنن.
گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، وەزارەتەکە گۆڕانکارییەکی زۆری لە یاسای پەنابەران کردووە، چونکە فشارێکی زۆریان لەسەرە و پەنابەرێکی زۆر روویان لەو وڵاتە کردووە.
وتیشی، پێشتر پەنابەرێک دەهاتە بەریتانیا و دەیوت خێزانم هەیە و ئەپڵیکەیشێکی پێشکەشدەکرد، دەیتوانی خێزانەکەی بهێنێت، ئێستا ئەمە وەستێندراوە و ئەگەری هەیە هەر نەکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر کەسێک مافی پەنابەریی پێدرابوو، دەتوانێت خێزانەکەی بهێنێت، بەڵام دەبێت کاری رەسمی بکات و باج بدات.
