دایه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی 7 و به‌شه‌ئاردی مانگی 9 به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك و ئاردی نوێ ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووە، “دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی حه‌وت به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌شه ئاردی مانگی نۆش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت”.
وتیشی “دوای ته‌وابوونی به‌شه‌خۆراك و ئاردی ئه‌و دوو مانگه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك و ئاردی نوێ بۆ مانگی داهاتوو ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “به‌رده‌وام له به‌غداوه مادده‌كانی خۆراك كه رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆكه، به ده‌ستمان ده‌گات”.
