سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر “لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت، جێگەی قبووڵ نییە و سەرکۆنە دەکرێت”.
فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند، ئەو هێرشە لە روانگەی ئێرانەوە “لە راستیدا هێرشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی خەڵکە ئازیزەکەی.”
ڕاشیگەیاندووە، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر “لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت، جێگەی قبووڵ نییە و سەرکۆنە دەکرێت”.
شەوی چوار شەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاتژمێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی 80% کەمی کردووە.
