spot_imgspot_img

نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

نرخەکانی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکە 25 دینار هەرزان بوون.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە بە بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك هەرزان بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار دابەزیوە بەجۆرێك لیترێك نۆرماڵ بووە بە 900 دینار و موحەسەن بووە بە 1100 دینار و سوپەر بووە بە 1250 دینار.

وتەبێژەکەی بەنزینخانەکان ئاماژەی بەوە کرد، کە هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ زۆریی بەرهەم لە بازاڕدا و کەمیی خواستی هاووڵاتییان لەسەر بەنزین.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە