بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ پێش هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، 72 کاتژمێری پێویستە.
بەرپرسێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئێستا لە کۆرمۆرەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە کەی ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە، بۆیە ناتوانین هیچ کاتێکی روون بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا دیاری بکەین.
ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر دەبێت، بەڵام بۆ گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ پێش هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، 72 کاتژمێری پێویستە.
شەوی چوار شەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاتژمێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی 80% کەمی کردووە.
