spot_imgspot_img

سبەینێ‌ بارزانی دەچێتە باكووری كوردستان

 

سبەی شەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود بارزانی دەچێتە باكووری كوردستان و لە شرناخ ئامادەی سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 28ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران و ئەکادیمیستانی ناوخۆ و دەرەوە، لە شارۆچکەی جزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، کارەکانی چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری دەستی پێ کرد.

عەبدولڕەحیم ئالقش، سەرۆکی زانکۆی شرناخ بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: بەشداریکردنی بارزانی لەم چالاکییە زانستی و ڕۆشنبیرییەدا، جێگەی شانازی و خۆشحاڵییەکی گەورەی ئەوانە و پێشوازییەکی گەرم لە ئامادەبوونی دەکەن لە خاک و زێدی مەلای جزیریدا.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکی زانکۆکە، نزیکەی 90 کەسایەتی و توێژەر لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی بەشداری لەم ڕووداوە گرنگەدا بکەن.

سیمپۆزیۆمەکە، کە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت، جگە لە میوانانی بیانی و ناوخۆی تورکیا، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و ئەکادیمیستانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیشی لەخۆ گرتووە.

بڕیارە لەو ماوەیەدا توێژەران لە ڕێگەی پانێڵ و سیمینار و وتاری جیاوازەوە، توێژینەوەکانی خۆیان لەسەر ژیان و بەرهەم و کاریگەریی مەلای جزیری پێشکەش بکەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە