بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەکی بە چوار هەزار و 182 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێر جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە لەكاتێكدا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهاكەی دابەزیبوو.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەهای یەك ئۆنسەی زێر بە 4 هەزار و 182 دۆلارە و نرخی مسقاڵێك زێریش لە بازاڕەكانی هەرێم بەم جۆرەیە:
عەیارە 18 بە 724 هەزاردینارە
عەیارە 21 بە 845 هەزار دینارە
عەیارە 24 بە 966 هەزار دینارە
