نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەسەر هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: هێرشەكە راستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدڕاڵیزم دەکات لە وڵاتەکەدا.
یونامی لە پەڕەكانی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە، هێرشەكە تەنها بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری نییە، بەڵکو هێرشە بۆ سەر بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵی لە عێراق و هێرشەكە راستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدڕاڵیزم دەکات لە وڵاتەکەدا.
ڕاشیگەیاندووە، پشتیوانی و دەستخۆشیی بۆ هەنگاوی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین.
جەختیشی كردۆتەوە، داواكارین ئەنجامدەران دەسنیشانكرێن و پەلکێشی بەردەم دادگاكان بكرێن.
