spot_imgspot_img

داهاتی سلێمانی دوو هێندە بەرزبووەوە

 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی22ی11ی2025 تا 28ی11ی2025، بڕی 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار و 115 دینار بووە و بەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشتر دوو هێندە بەرزبۆتەوە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار و 115 دینار بووە. هەروەها 94%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 6% داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلیبَمانی دوو هێندەی هەفتەی پێشوو زیادی كردووە، كە 11 ملیار بووە، بەو جۆرەش بڕی زیاتر لە 9 ملیار و بەڕێژەی 81.82% زیادی كردووە.

رۆژی 15ی12ی2022، دوای 30 ساڵ حوكمڕانی كوردستان بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی ڕاگەیەنرا.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە