مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، دوژمنان، رقیان لە خزمەت و پێشکەوتنە، رقیان لە سەقامگیریی سیاسی و ئابورییە! بۆیە پەیتا پەیتا پەلاماری کۆرمۆر دەدەن.
مەلا بەختیار دەربارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بڕانی كارەبای هاووڵاتیان دەڵێت: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر، پێشێلکردنی دەستور و مافی خەڵکە. و دەشڵێت: دیسان کۆرمۆر، کرایەوە ئامانجی رووناکی کوردستان و پارێزگاکانی تری هاوسنوری هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە، گەورەترین دەستکەوتی خەڵکی کوردستان، لەدوای راپەڕینەوە، کارەبای (٢٤) كاتژمێری کوردستانە!
ڕاشیگەیاندووە، دوژمنان، رقیان لە خزمەت و پێشکەوتنە، رقیان لە سەقامگیریی سیاسی و ئابورییە! بۆیە پەیتا پەیتا پەلاماری کۆرمۆر دەدەن. چونکە بۆتە شادەماری ڕوناکی و ئابوری و ئاسودەیی خەڵک.
ڕوونیشی كردۆتەوە، مایەی سەرسوڕمانە دوای چەندین ساڵ لەم تاوانانە، تاوانباران نەگیراون و نەدراونەتە دادگاش..هەر بۆیە ئەم تاوانانە بەردەوامن..!
