spot_imgspot_img

ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ئەمشەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و ئامادەیی بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندى ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سلێمانی. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە عێراقییەکانی تردا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە دەستبەجێ ڕێکار بگرێتەبەر بۆ لێپێچینەوە لە ئەنجامدە‌رانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە نوێترین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵدا کە لایەنە پیسەکان دەیدەن بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگانە و بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوونی عێراق بە سەروەریی خۆیەوە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان تێکدانیەتی و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو چەک و چۆڵێک، بەتایبەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و گوللەهاوێژەکان، لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا بن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە