spot_imgspot_img

لەبارەی گرانبوونی غازی ماڵانەوە زانیاری ئاشکرا کرا

وەزیری کارەبا بەهۆی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە 3000 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە و دەشڵێت”بۆ ماوەی هەفتەیەک غازمان هەیە و غازی ماڵان گران نابێت”.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بڕێکی زۆر لە بەرهەمی کارەبا لەدەست چووە.

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو، بڕی 2700 تاوەکو 3000 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە، و لە ئێستادا دەتوانین 6 بۆ 8 کاژێر کارەبا بدەین.

وەزیری کارەبای هەرێم، لەبارەی کەمبوونەوە و گرانبوونی غازی ماڵان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی هەفتەیەک غازمان هەیە، بەڵام غازی ماڵان بە هیچ شێوەیەک گران نابێت.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی دۆخی کارەبا بۆ ئاسایی، وەزیری کارەبا پێشبینی کرد، کە ئەگەر تەنیا زیان بەر کۆگاکانی کێڵگەکە کەوتبێت، ئەوا لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێری داهاتوودا کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزە لە کۆرمۆر کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە