spot_imgspot_img

یەکێتیی ئەورووپا هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات

یەکێتیی ئەورووپا هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات و نیگەرانی دەردەبڕێت.

نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند و بە توندی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی هاووڵاتیان سەرکۆنە دەکات.

نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ عێراق ڕایگەیاند،”بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر نیگەرانین و هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی هاووڵاتیان سەرکۆنە دەکەین.”

هەروەها، یەکێتیی ئەورووپا پابەندیی خۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و ئەنجامدانی چاکسازی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

ئەم هەڵوێستەی یەکێتیی ئەورووپا هاوکاتە لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هاوشێوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ ئەو هێرشەی کە ژێرخانی وزەی گرتەوە ئامانج.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە