لهبارهی هێرشه تیرۆرستییهكهی دوێنێ شهوی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر، بارهگای بارزانی راگهیێنراوێكی بۆ رای گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچهكه بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە.
سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون، بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لەبەرانبەر ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە.
کاتی ئەوە هاتووە کە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەواییانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.
بارەگای بارزانی
27ی تشرینی دووەمی 2025
