کۆمپانیای شاومی (Xiaomi) مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد، کە خاوەنی تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای وایە کە وای لێدەکات ببێتە یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان کە ئەمساڵ ڕاگەیەندراون.
پێکهاتە و شاشە
Legion-Media
مۆبایلی Xiaomi Poco F8 Ultra پێکهاتەیەکی هەیە کە لە ئەلەمنیۆم و پلاستیکی بەهێز و شووشەی دژە شۆک و خشان دروست کراوە.
پێوانەکانی بریتین لە: (163.3/77.8/7.9)ملم، کێشی: 218 گرام.
پارێزگاری لە ئاو و تۆز دەکات بەپێی ستانداردی IP68.
شاشە: جۆری AMOLED، قەبارەی 6.9 ئینج، ڕوونیی پیشاندان ( 2608 – 1200 ) پیکسڵ، لەرەلەری 120 هێرتز، چڕیی پیکسڵی نزیکەی 416 \بۆ ئینجێک، ڕووناکییەکەی دەگاتە 3000 نیتس (nits).
تەکنەلۆژیای Dolby Visionی تێدا بەکارهاتووە بۆ پێشکەشکردنی وێنە و ڤیدیۆی ناوازە.
ڕووکار و توانای کارکردن
ئامێرەکە بە سیستەمی ئەندرۆید-16 کار دەکات لەگەڵ ڕووکارەکانی HyperOS 3.
پڕۆسێسەر (مێشک): Qualcomm Snapdragon 8 Elite Gen 5 کە بە تەکنەلۆژیای Adreno 840 پەرەی پێ دراوە.
پڕۆسێسەری وێنە (گرافیک): Adreno 840.
بیرگەی هەڕەمەکی (RAM): 12 یان 16 گێگابایت.
بیرگەی ناوەکی: 256 یان 512 گێگابایت.
کامێرا و پاتری
کامێرای سەرەکی (دواوە): سێ لێنزە بە ڕوونیی (50+50+50) مێگاپیکسڵ، کە لێنزی periscope telephoto و لێنزی ultrawide لەخۆدەگرێت.
کامێرای پێشەوە: ڕوونیی 32 مێگاپیکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە.
مۆبایلەکە خاوەنی دوو جێگای شریتی پەیوەندی و جێگای USB Type-C 3.2ە، لەگەڵ شریتی NFC و تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە دوورەوە.
خاوەنی پشکنەری پەنجەمۆرە کە لە شاشەکەدا جێگیر کراوە، و تەکنەلۆژیای Bluetooth 6.0.
پاتری: توانای 6500 میلی ئەمپێرە، لەگەڵ شەحنکەرێکی زۆر خێرای 100 وات کار دەکات.
دەتوانرێت بە شەحنکەری بێ وایەری خێرای 50 وات شەحن بکرێتەوە.
پاترییەکە تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی پێچەوانە (Reverse Charging) بۆ ئامێرە گوازراوەکان بە توانای 22.5 وات دابین دەکات.
