spot_imgspot_img

ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشە لەلایەن گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە ئەنجام دراوە، ئەجێندای دەرەکیی دوژمنکارانەجێبەجێ دەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستی ڕوونی خۆی ئاشکرا کرد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەپەلە ناسنامەی ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە لە پشت ئەم دەستدرێژییەوەن و ڕادەستی دادگایان بکات.

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق، لە بەیاننامەکەدا بە تودنی پەیام بە بکەرانی ئەو هێرشە دەدات و دەڵێت” با زۆر ڕوون بێت، لە عێراقێکی خاوەن سەروەریی تەواودا، هیچ شوێنێک بۆ ئەم گرووپە چەکدارانە نییە، ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە کە بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات لەم پێناوەدا و هۆشداری دەدات کە، هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و ئەوانەشی پاڵپشتییان دەکەن، شوێنپێیان هەڵدەگیرێت، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

ساڤایا پشتیوانیی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر دووپات کردووەتەوە، هاوکات هانی هەردوو حکوومەتی بەغدا و هەولێر دەدات کە هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان قوڵتر بکەنەوە و کار بۆ پاراستنی ژێرخانە گرنگەکانی ئابووری و وزەی وڵات بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکدا، مارک ساڤایا بەناوی  ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی دووپات کردەوەبۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکان، بە ئامانجی پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق، بەرگریکردن لە سەروەریی وڵات و دڵنیابوون لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیی سەرجەم هاووڵاتیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە