spot_imgspot_img

نرخەکانی بەنزین دادەبەزن

نرخەکانی بەنزین دادەبەزن هەر سێ جۆرەکە 25 دینار هەرزان دەبن.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشدا”لە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ەوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت.”

بەپێی بڕیارەکە، نرخە نوێیەکانی بەنزین لە سلێمانی بەم شێوەیە دەبێت:

جۆری بەنزیننرخی پێشوو (دینار)نرخی نوێ (دینار)
سۆپەر1,2751,250
موحەسەن1,1251,100
نۆرماڵ925900

وتەبێژەکەی بەنزینخانەکان ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ زۆریی بەرهەم لە بازاڕدا و کەمیی خواستی هاووڵاتییان لەسەر بەنزین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە