هاتووچۆی هەولێر خێرایی ڕێگەپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرز کردەوە و دەڵێت”خێرایی ئۆتۆمبێل بۆ 80 کیلۆمەتر بەرزکرایەوە”.
لە بلاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەمرۆ 27ـی تشرینی دووەمی 2025، ئاگاداریی شۆفێرانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە خێرایی ڕێگەپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرز کراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، “خێرایی ڕێگەپێدراو لە تونێلی پیرمام لە ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە.”
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە (کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە)وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارە بە ئامانجی باشترکردنی سووڕی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە ڕێگای سەرەکییەکەدا دێت. هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی نوێ و هێماکانی هاتووچۆ بن بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی.
