spot_imgspot_img

یەکێتی زانایان: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تاوانێکی گەورە و تیرۆریستییە

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆری بە تیرۆریستی وەسفکرد و ڕایگەیاند، بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەڕامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئیدانە کرد و بە کارێکی نامرۆڤانەو پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی وەسف کرد.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

﴿وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا﴾ الأعراف:۵٦.

ئەم هێرشەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمان کات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشارو بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان.

بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەڕامە.

بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە هەموو بەهاو رەوشتیکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارەو بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن..

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

۲۷ی۱۱ی۲٠۲٥

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە