spot_imgspot_img

بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکەن

کاردانەوەکان دژی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر فراوانتر دەبێت و بەریتانیا و فەڕەنساش ئیدانەی دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.

دەشڵێت: “هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات. داوا دەکەین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیارن”.

لایخۆشیەوە پاتریێک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “بە توندترین شێواز ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم. ژێرخانی وزە سوود بە سەرجەم هاووڵاتییان دەگەیەنێت. فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عێراق و لە ناویشیدا بۆ کوردستان”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە