spot_imgspot_img

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و ئاسمانیش بە گشتی پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-2 پلە دادەبەزێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵەهەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە