spot_imgspot_img

“هێرشەکەی کۆرمۆر هێرشە بۆ سەر هەموو عێراق”

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات*

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.

بە پێی ڕاگەیەندراێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد”.

هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە