spot_imgspot_img

“هیج کاتێک بەغدا بکەرانی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کەرتی وزەی هەرێمی ئاشکرا نەکردووە”

ڕێباز حەملان دەربارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕایدەگەیەنێت کە هەڕەشەی ئەمجارە بۆ سەر خۆشگوزەرانی ژیانی هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە و هیچ کاتێکیش بەغدا ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر هەولێر و کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری کاروباری ئابووری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا هیچ کات بکەرانی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەولێر و دامەزراوە نەوتی و غازییەکانی ئاشکرا نەکردووە، هیچ کەس و لایەنێکیش سزا نەدراون لەسەر ئەو کارە تیرۆریستیانە.

وتیشی: “ئێستا کاتیەتی هەڵوێستی جددی هەبێت و هێرشی ترسنۆکانەی سەر کۆرمۆر لە ئێستادا زۆر جیاوازە”.

بە بڕوای ڕێباز حەملان هێرشەکە ئەم ئامانجانەی هەیە: “فشاری سیاسی، کوژاندنەوەی ڕووناکی 24 کاتژمێرییە لە ماڵ بە ماڵی هەرێمی کوردستان، تێکدانی ئارامی و سەقامگیری لەگەڵ تێکدانی ژێرخانی ئابوری و وزەی هەرێم”.

ڕاشیگەیاند، پیلانگێران و هێرشکەرانی سەر کۆرمۆر و چاوساغەکانیان نەخزمەتی خەڵکیان پێ دەکرێ و نە ئامانجیانە خزمەت بکەن، ئامانجیان تەنها تێکدان و کاولکارییە”.

ڕێباز حەملان دەشڵێت: “نابێت ئەم پیلانە ڕەشەی تیرۆریستان بێ دەنگی لێ بکرێت، دەبێت سەرجەم لایەنەکان و هەموو خەڵک هەڵوێستی توندیان هەبێت هەڕەشەی ئەمجارە بۆ سەر خۆشگوزەرانی ژیانی هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە، دژایەتیکردنێکی ئاشکرایە بەرامبەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێشکەشی خەڵکی دەکات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە