spot_imgspot_img

وەزارەتی کارەبای عێراق زیانەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند بە هۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە 1200 مێگاوات کارەبا لەدەستدراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، تۆڕی کارەبای عێراق 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستدا بە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

دوێنێ شەو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە 80٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان کوژایەوە.

تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی لەسەر ئەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە