spot_imgspot_img

زانیاری نوێ لەسەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا

هاتوچۆی ڕاپەڕین لەبارەی بڕیاری نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان زانیاری ئاشکرا کرد و دەڵێت” دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یەک ملیۆن دینار سزای دارایی هەیە”.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین، لە بەرنامەی “پرسی ڕۆژ”ی کەناڵی کوردسات نیوز ڕایگەیاند “تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە کۆد بەخشین بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.”

وتەبێژەکەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێکار و سزاکان دژی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە، و سزای پێ بژاردن بەسەر خاوەنەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، خاوەنەکەی بە بڕی 1,000,000 (یەک ملیۆن) دینار سزا دەدرێت.

ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ڕێکخستنەوەی کەرتی هاتووچۆ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە