spot_imgspot_img

یەکگرتوو دەستپێشخەرییەکی شەش خاڵی راگەیاند

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستپیشخەرییەکی شەش خاڵی ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و داوایکرد هەرچی زووە لەسەر ئەو پرسانە لەئاستی باڵا و نیشتیمانیدا کۆببنەوە.

دەقی دەستپێشخەریەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

دەستپێشخەری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا.

بۆ بەڕێزان: لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

السالم علیکم ورحمة الله ..

لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و هەستیاری و پێویستی قۆناغەکە، لەپێناو بەهێزکردنی پێگەی هەرێم و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکانی نێوان هەرێم و عێراق، بۆ ئەم مەبەستە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەم دەستپێشخەریەتان پێشکەش دەکات :

یەکەم: ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە سەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ چۆنیەتی گفتوگۆکردن و پاراستن و دابینکردنی دەستکەوتەکان و بەدەستهێنانی بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان .

دوەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە پەرلەمانتاران بۆ بەدواداچون و جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکە، بە سود وەرگرتن لە پسپۆڕانی یاسایی و بوارەکانی تر .

سێیەم: پێکهێنانی چوارچێوەیەکی هەماهەنگی بۆ بڕیار وەرگرتن دەربارەی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان .

چوارەم: هەماهەنگیکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوری عێراقیدا.

پێنجەم: دیاریکردنی هێڵە سورەکانی هەرێم وەک (موچە و بودجە، ماددەی 140، یاسای نەوت و غاز، پێشمەرگە) و کردنیان بە مەرج بۆ پاڵپشتیکردن و دەنگدان بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق.

شەشەم: هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان .

لەگەڵ ڕێزماندا …

مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان 25/11/2025

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە