وەزارەتی کارەبا سزای ڕاکێشانی کارەبای نایاسایی ئاشکراکرد و دەڵێت” تا 4 ملیۆن دینارە”.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو کەسانەی سەرپێچیی کارەبا ئەنجام دەدەن و بە شێوەیەکی نایاسایی کارەبا ڕادەکێشن، ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو سەرپێچیکارانە سزای داراییان بەسەردا دەسەپێنرێت کە تاوەکو 4,000,000 (چوار ملیۆن) دینار دەبێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبایە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کارەبا و پاراستنی تۆڕی نیشتمانی لە زیان، لەگەڵ ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی و بەکارهێنانی نادروستی وزەی کارەبا.
داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن و دوور بکەونەوە لە هەر جۆرە سەرپێچییەکی کارەبا، چونکە تیمەکانی پشکنین بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست دژی سەرپێچیکاران.
