spot_imgspot_img

لە مانگەکانی داهاتوودا کارەبا دەپچڕێت

 وەزارەتی کارەبا لەبارەی چاککردنەوەی تۆڕەکان لە مانگەکانی داهاتوودا زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت”چاککردنەکە دەبێتە هۆی پچڕانی کاتی کارەبا”.

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، کە بەهۆی بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاککردنەوە و سازدانی تۆڕی کارەبا، لە چەند مانگی داهاتوودا پێدەچێت بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت.

وەزارەتی کارەبا ڕوونی کردەوە، کە ئەم پڕۆسەیە وەکوو بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت و سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای نیشتمانی لە درێژخایەندا.

وەزارەتی کارەبا جەختدەکاتەوە، کە”لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.”

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن، و  تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بە زووترین کات.

وەزارەتەکە دەشڵێت” داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پشوو درێژ بن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا”.

جێگای باسە کە وەزارەتی کارەبا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە کاتی ڕوودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژراو، پێشوەختە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، و هانی هاووڵاتیان دەدات کە خۆیان تۆمار بکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان (SMS) پێ بگات و لە کاتی گۆڕانکارییەکانی کارەبا ئاگادار بن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشیک لە هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەرێم دووچاری پچڕانی کارەبای 24 کاتژمێری بوونەتەوە، و وەزارەتیش هۆکارەکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە تۆرەکان گەڕاندەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە