spot_imgspot_img

شاندێکی پزیشکی تایبەت بە منداڵان دێنە سلێمانی

 شاندێکی پزیشکیی پسپۆڕی سعوودی بۆ نەشتەرگەریی منداڵان ڕوو لە سلێمانی دەکات و جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت”ئاامادەکاری دەکەین بۆ هاتنی گروپێک لە پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بۆ سلێمانی”.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی شانشینی سعوودیە، گفتوگۆمان کرد لەسەر وردەکارییەکانی هاتنی ئەم گروپە پزیشکییە و ئامادەکردنی ژینگەی گونجاو بۆ کاری نەشتەرگەرییەکان.

لەم دواییانەدا، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی شاندێکی پزیشکیی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەکانی منداڵان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدرا، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆمەڵێک نەشتەرگەریی گرنگ بۆ منداڵان.

لە میانی دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی فەرمیی ئاڕاستەی حکومەتی سعوودیە کرد بۆ ئەم هەوڵی هاوکاری و مرۆییەیان. هەروەها هیوای خواست کە ئاستی هاوکاری و پەیوەندییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە لە داهاتوودا زیاتر فراوان بکرێت، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیدا.

پێشبینی دەکرێت هاتنی ئەم پزیشکانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کەرتی تەندروستیی سلێمانی هەبێت، بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیان بە نەشتەرگەریی تایبەت و ورد هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە