spot_imgspot_img

بارزانی لیژنەیەکی بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان پێکهێنا

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی پارتی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە لیژنەیەکی بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە و ئەمڕۆ دەستیان بە سەردانەکانیان کردووە.

بەپێی هەواڵەکەی میدیای فەرمی پارتی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە: لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، یژنەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە پێکهات، كە لیژنەکە پێکدێت لە هۆشیار زێباری، د. پشتیوان سادق و عەلی حوسێن.

بەپێی هەواڵەکە، بڕیارە لیژەکەی پارتی، سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بکات و لە یەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا دیار نییە لیژنەکەی پارتی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات یان نا، کەلە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە گرژی لە نێوان ئەو دوو حزبە دروست بووە و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کابینەی 10، ژمارەی دەنگەکانی کردووەتە پێوەر، ئەمەش یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە