بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە بگەن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
ئەوەش هاتووە، هەر لە دیدارەکەدا و پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکان لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، “هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت”.




