نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر ڕایگەیاند، منداڵێکیان لە مردن ڕزگار کرد کە لە باخچەیەکی ئاژەڵانی سنووری شارەکە شێر پەلاماری دابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر بڵاویکردەوە کە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان لە مردن ڕزگار کرا کە لە باخچەیەکی ئاژەڵان شێر پەلاماری دابوو.
ڕوونیشیکردەوە کە بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتن منداڵەکە لە مردن و دەستیشی لە بڕینەوە ڕزگارکرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای نەشتەرگەری، منداڵەکە نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.



