به‌پێى ئامارێکی نوێی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا له سلێمانى، ساڵانه سێ هه‌زار كه‌س تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن.
بەپێی ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا لە سلێمانی کە تایبه‌تە به تووشبووانى شێرپه‌نجه، “له ماوه‌ى ساڵێكدا، سێ هه‌زار كه‌س تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بوون له جۆره جیاوازه‌كانى”.
باس له‌وه‌شكراوه، “مانگانه 280 كه‌س تووشى نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن و له نه‌خۆشخانه تۆمارده‌كرێن وه‌ك تووشبووى شێرپه‌نجه، هه‌فتانه 130 كه‌س و رۆژانه‌ش 20 كه‌سى نوێ تۆمارده‌كرێن”.
له ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌کەدا هاتووه، “ئه‌وانه‌ى تووشده‌بن، ته‌نها هاووڵاتیی سلێمانى و هه‌رێم نین، بگره هى هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێم و عێراقیشن”.
