spot_imgspot_img

بڕیارێک بۆ حاجییان دەرکرا

وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەی دا کە ناوینا بۆ حەج دەرچووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەپێناو بەرژەوەندی و خزمەتی زیاتری ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، بڕیار درا ماوەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژبکرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو بڕیارە لەپێناو هاوکاری و خزمەت گەیاندنی زیاتر بەو کەسانەی کە دواکەوتوون لە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و لەماوەی ئەوهەفتەیە مامەڵەکانیان ڕایی بکەن، تاوەکو مافی گەشتکردنیان بۆ فەریزەی حەج نەفەوتێ.

بڕیاربوو سبەینێ پێنجشەممە، کۆتا وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکان بێت، بەڵام ماوەکەی درێژکرایەوە بۆ پێنجشەممەی داهاتووتر کە دەکاتە ٤/١٢/٢٠٢٥.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، نووسینگەکانی حەج و عومرە لەسەرجەم شارو ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی مامەڵەی حاجیان ڕایی دەکەن تاوەکو کاتژمێر ٤ی ئێوارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە