spot_imgspot_img

ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری عێراق بڵاوکرایەوە

وەزیری پلاندانانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقی ڕاگەیاندو ئاشكرایكرد ژمارەی دانیشتوان 46 ملیۆنی تێپەركردووە، ژمارەی خێزانەکانیش زیاتر لە هەشت ملیۆنە.

محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: “دوای ئامادەكردنی زانیارییەكان و شیکردنەوەی ئەو داتایانەی لە ڕێگەی ئەم سەرژمێرییەوە دەستمان کەوتووە، کە یەکەمین سەرژمێرییە لەماوەی 37 ساڵدا، هەموو هاووڵاتیانی ناو عێراقمان سەرژمێری كردووە”.

تەمیمی باسی لەوەشکرد، “دەستەی ئامارو زانیاری جوگرافی لە ڕێگەی ئەم سەرژمێرییەوە زانیارییەكی زۆری بەدەستهێناوە که دەبێتە خاڵێك بۆ گەیشتن بە پلانەكانی گەشەپێدانی حكومەتی عێراق و كلیلێكی سەرەكی بۆ دانانی پڕۆژەكان لەشوێنی شیاوی خۆیاندا”.

وەزیری پلاندانانی عێراق دووپاتیكردەوە، “بەپێی سەرژمێرییەكە خێزانەكانی عێراق ژمارەیان هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزانە، ژمارەی گشتی دانیشتوانی عێراقیش بەغەیرە عێراقییەكانەوە كە نیشتەجێی عێراقن گەیشتوەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 كەس، ژمارەی بیانییەكانی ناو عێراقیش 340 هەزار و 131 كەسن”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە