بە مەبەستی تاوتوێکردنی دەستپێشخەریەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد بۆ بەغدا، بڕیارە کاتژمێر 11 شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو بکات.
بەپێی زان یارییەکان، بۆ مەبەست بڕیارە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 1:30 خولەک شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی کۆمەڵی دادگەری بکات.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی، شاندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی هەریەکە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری بکات.
